Duration 1:58

برنج بۆ مناڵی٤-٦ مانگ Canada

47 037 watched
0
856
Published 5 Jun 2020

برنج بۆ مناڵی٤-٦ مانگ سلاو هاورێیان لە فیدۆی ئەمرۆدا چۆنێتی ئامادەکردن و پێشکەش کردنی خواردنە سەرەتاییەکانە بۆ مناڵی٤- ٦ مانگ . راستە زۆرینەی کتێبە زانستەیەکان ئەلێن ،منال لە ٦ مانگیەوە ئەتوانێت خواردن بخوات و تامییان بکات بەڵام لە منالێکەوە بۆ مناڵیکی تر ئەگۆرێت لە چ تەمەنێکەوە دەست پێبکرێت . چونکە هەندێك منال لە تەمەنی ٤ مانگیەوە نیشانەکانی تێدایە و ئامادەیە خواردن بخوات. چۆن دایکان و باوکان بزانن کۆرپەکەت ئامادەیە ؟ ١- منالەکە بتوانێ سەری ڕابگرێت (واتە ملی گرتبێت). ٢- بتوانێ دانیشێت لە کۆشی دایک و باوکدابێت یان کورسی تایبەتی منال. ٣-بتوانیت دەمبکاتەوەو شت بەرێت بۆ دەمی. ٤-ئەگەر کەسێك خواردنێک یان خواردنەوەیەك بخوات منالەکە سێری بکات وەکو بڵی بەشم بە. تێبینی :پێویستە هەمیشە ئاگاداربیت بۆ هەستیاری (حساسیەت) بەرامبەر بەخواردن . _لە سەرەتادا تەنها ٢-٣ کەوچکی چا خواردن بدرێت بە منالەکەت و پاشان وردە وردە بۆی زیادبکە. _وا باشە هەفتەی یەکەم کە دەست کرا بە خواردن پێدان لە کاتی دوای شیر خواردنی نیوەرۆ بۆ تامکردن دەست پێبکرێت و ئینجا هەفتەی دووەم بۆی بکرێت بە دوو ژەم و هەفتەی سێهەم سێ ژەم و بەو شێوەیە . mn.mnalakam@yahoo.com جوانە

Category

Show more

Comments - 42